رووداو دیجیتاڵ
ئاهەنگی گەڕی شەشەمی دەرچوونی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
- زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک ساڵی 2014 لە لایەن مەسرور بارزانییەوە دامەزراوە.
- زانکۆکە خۆی بەو جۆرە پێناسەدەکات کە دامەزراوەیەکی گشتیی قازانجنەویستی خوێندنی باڵایە و خۆی بۆ "ئامادەکردنی سەرکردەکانی نەوەی ئاییندە" لەسەر شێوازی خوێندنی ئەمریکی تەرخانکردووە.
- زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک لە 30ـی ئابی 2017 لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانیپێدانراوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە خولی شەشەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک گەیشتە ئەو پارێزگایە و مەسرور بارزانی پێشوازیی لێکرد.
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 2, 2024
وێنە: نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو pic.twitter.com/WzknuEXGtn
- لە چوار کۆلێژی سەرەکی پێکهاتووە کە هەریەکەیان چەند بەشێکیان هەیە:
یەکەم: کۆلێژی زانست و ئەدەبیات
بەشەکانی: دیزاین، سۆفتوێر، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، تەکنەلۆجیای زانیاری، سۆفتوێر و ئاسایشیی کۆمپیوتەر، سیاسەتی گشتی.
دووەم: کۆلێژی بازرگانی
بەشەکانی: کارگێڕیی ژمێریاری و دارایی، کارگێڕیی بازرگانی، کارگێڕیی نەوت و گاز.
سێیەم: کۆلێژی ئەندازیاری
بەشەکانی: ئەندازیاریی تەلارسازی، ئەندازیاریی کارەبایی و گەیاندن، ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی بیناسازی، ئەندازیاریی هەڵکەندن و دەرهێنانی نەوت، ئەندازیاری کۆگاکردنی نەوت.
کۆلێژی پەرستاری
تەنیا بەشی پەرستاری هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ