بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

09-04-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی پارەی مووچە گەیشتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیێندرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 09ـی نیسانی 2026، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پارەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە 957 ملیار و 122 ملیۆنە گەیشتە سەر هەژماری بانکی ناوەندی".
 
بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئادار رادەگەیێندرێت و "یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی سێ رۆژ دابەش دەکرێت".
 
دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بڕی (43،094،141،000) وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
 
دوایین جار رۆژی 09-03-2026، لیستی مووچەی مانگی شوبات راگەیێندرا و لە رۆژانی 10، 11 و 12ـی مانگی ئادار، پارەکە خرایە سەر هەژماری مووچەخۆران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنمی جووتیاران. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: هیوامان هەیە پشکی گەنم زیاد بکرێ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هیوای بۆ زیادكردنی پشكی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دروستکردەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌.