ئامەد و یاتای فەلەستین بوونە "دەستەخوشک"

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رەسەن رەمزی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەورە شارەوانیی ئامەد لە باکووری کوردستان و شارەوانیی یاتا لە شاری خەلیلی فەلەستین، بە فەرمی بوونە شاری دەستەخوشک؛ بەهۆی بارودۆخی شەڕ و ئاستەنگییەکانی هاتووچۆ، مەراسیمی واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
 
لە مەراسیمێکی ئۆنلایندا، سێرا بوچاک و دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی گەورە شارەوانیی ئامەد و جەمیل عەواد، سەرۆکی شارەوانیی یاتا و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە ئامادەبوون و پرۆتۆکۆڵی دەستەخوشکایەتی نێوان هەردوو شارەکەیان واژۆ کرد.
 
جەمیل عەواد، سەرۆکی شارەوانیی یاتا لە گوتەیەکدا جەختی لەسەر مێژووی هاوبەشی هەردوو نەتەوە کردەوە و رایگەیاند: "گەلی کورد و گەلی فەلەستین بە قۆناخ و تەحەدای مێژوویی هاوشێوەدا تێپەڕیوون. ئەم لێکچوونە پەیوەندییەکی سروشتی لە نێوان هەردوو گەلەکەدا دروستکردووە و ئەم پرۆتۆکۆڵەش ئەو پەیوەندییانە بە دامەزراوەیی دەکات."
 
لای خۆشیانەوە، هاوسەرۆکانی گەورە شارەوانیی ئامەد پەیامی ئاشتییان بۆ ناوچەکە نارد و ئاماژەیان بەوە کرد، هێنانەدی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەلانی کورد و فەلەستین بایەخێکی زۆری هەیە. 
 
سێرا بوچاک و دۆغان هاتون باسیان لەوە کرد، ئەم هەماهەنگییە گرنگییەکی رەمزی و کردەیی هەیە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارامدا بۆ هەردوولا.
 
بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵە واژۆکراوەکە، هەردوو شارەوانی لە چەندین بواری جیاوازدا هاوکاریی یەکدی دەکەن، لەوانە: هاوبەشکردنی زانیاری و ئەزموون لە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، پاراستنی میراتی کولتووری، ئەنجامدانی پڕۆژەی هونەری و پەروەردەیی.
 
هەروەها رێککەوتنەکە لایەنی تەکنیکیش لەخۆ دەگرێت، وەک کارکردن لەسەر سیستەمی زانیاریی جوگرافی (GIS)، بەرنامەکانی شارە زیرەکەکان، پلاندانانی فریاگوزاری و هەوڵدان بۆ بووژاندنەوەی بازرگانیی ناوخۆیی و رێکخستنی کۆبوونەوە لە نێوان شاندە ئابوورییەکانی هەردوولادا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی گشتی خوورماتوو

قایمقامی خورماتوو : لافاو رێگەی گواستنەوەی کاڵای لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا پەکخستووە

قایمقامی قەزای خورماتوو رایدەگەیێنێت، بەهۆی لافاوی ئەمساڵەوە سێ پردی ستراتیژیی ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە و "شادەماری" گواستنەوەی کاڵا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق پەکیکەوتووە؛ ئاشکراشی دەکات کە رۆژانە هاتووچۆی نزیکەی پێنج هەزار بارهەڵگر ئاستەنگی بۆ دروستبووە.