تورکیا چیاى زەنگڵ لە سنوورى دێرەلووک بۆردوومان دەکات

02-07-2020
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چیاى زەنگڵی لە ناوچەى بەرێگارێی سەر بە ناحیەى دێرەلووکى قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.
 
فایەق بەلاڤەیى، دانیشتووى گوندى بەلاڤە، کە نزیک ئەو شوێنەیە بۆردوومانکراوە، بە رووداوی راگەیاند، دوو فڕۆکەى جەنگیی تورکیا بۆردوومانی چیاى زەنگڵیان کردووە لەنزیک گوندەکانى سارکێ و شیفا دێرا لە سنوورى دەڤەرى بەرێگارێ. ئەو شایەتحاڵە دەڵێ، دووجار لەسەر یەک ئەو شوێنە بۆردوومانکراوە.
 
سامى ئوشانە، بەڕێوەبەرى ناحیەى دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدى بە رووداوی راگەیاند، ئەو شوێنەى بۆردوومان کراوە، دەکەوێتە نێوان هەردوو گوندى سارکێ و شیڤا دێرا، بەڵام گوندەکان چۆڵن و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان نییە.
 
رۆژی 15ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان راگەیاند، دواتریش ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بەناوی "چڕنووکی پڵنگ" لە ناوچەی حەفتانین دەستپێکرد. بەپێی زانیاریی بەرپرسە کارگێڕییەکانی سنوورەکە، سوپای تورکیا 30 کیلۆمەتر هاتووەتە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.