رووداو - هەولێر
بەشێک لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتە ناشناڵ پارک و بۆ ئەو مەبەستەش بۆردێک لە چەند کەسی پسپۆڕ و ئیداری پێکهاتووە بۆ ئەوەی کاروباری یاسایی پرۆژەکە جێبەجێبکەن.
لە ناوچەکەدا زیاتر لە 80 جۆر باڵندە، 800 جۆر رووەکی گیایی و چەندین جۆر ئاژەڵ لەوانە پڵنگ، بەور، بزنە کێوی و ورچی قاوەیی دەژین.
رووبەری ناوچەی پارێزراوی بارزان 200 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ماوەی سەدەیەکە بووەتە پەناگەیەک بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، چونکە راوکردن لەو شوێنە قەدەخەیە و لێپرسینەوەی تووندی یاسایی لێدەکرێت.
غه‌فور ماله سوار، قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر رایگەیاند، له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕ له‌و بواره بۆردێكیان دروستكردووه كه به‌دوای كاره یاساییه‌كان بكه‌وین و ده‌ڤه‌ره‌كه له ناوچه‌ی پارێزراوی ژینگه‌ییه‌وه بكه‌ینه ناشناڵ پارك.
به‌رزی ناوچەکە دوو هه‌زارو 376 كیلۆمه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریا بەرزە. خاوه‌نی زێی گه‌وره‌یه و شانه‌ده‌ر پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی لایه‌نی مێژوویی پرۆژه‌كه ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ