کارەبای سلێمانی: بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە خواستی كارەبا 25% كەم بووەتەوە‏

02-09-2025
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەكارهێنانی كارەبا بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە خواستی لەسەر بەكارهێنانی كارەبا لە شارەکەدا 25% دابەزاندووە. ئاماژە بەوەش دەکات، هەر ماڵێكی ‏ئاسایی لە سلێمانی لە مانگێكدا تێکڕا چەند كیلۆواتێک كارەبا بەكاردەهێنێت‌.
 
سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی، لەكاتی ‏بەشداریکردنی لە پۆدكاستی (بە كاتی ‏سلێمانی)، كە ‏رۆژانی سێشەممە ‏‏ئاسۆ ‏سەراوی لە رادیۆی رووداو پێشكێشی ‏دەكات، ‏رایگەیاند، پڕۆژەی رووناكی بووەتە هۆی ئەوەی خەڵك كارەبایەكی كەمتر بەكاربهێنێت،‌ ‏بە جۆرێك ئێستا خواست لەسەر بەكارهێنان 25% كەمی كردووە.
 
بە گوتەی گوتەبێژی كارەبای سلێمانی، ‏‏"هەر ماڵێكی ئاسایی لە شاری سلێمانیدا مانگانە تێکڕا 850 كیلۆوات كارەبا ‏بەكاردەهێنێت،‌ كە دەگاتە نزیكەی 85 هەزار دینار."
 
سیروان محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە ‏كارەبای 24 كاژێری لەنێو شاری سلێمانیدا هەیە، لەسەر ئاستی پارێزگاكەش ‏‏60% خەڵكەكەی كارەبای 24 كاژێرییان هەیە، هەر بەو هۆیەشەوە 602 ‏موەلیدە لەنێو شاری سلێمانی كوژێندراونەتەوە.‏
 
ئەو بەرپرسەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكەی 684 ملیار دینار قەرزی لای خەڵك ‌و دامودەزگەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، کە 84 ملیار دیناری لای دامودەزگەکانی حكومەتە.‏
 
547 هەزار هاوبەشی كارەبا لە سلێمانی هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە ئیستەنبووڵ خوێندرایەوە: شەڕ پەشیمانیی بەدواوەیە

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە. لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "قۆناخێکی گرنگ دەستی پێکردووە، ئەزموون دەریخستووە کە شەڕ پەشیمانیی بەدواوەیە."