رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، لە بۆردوومانی ئەمشەوی زڕگوێزدا لە سنووری سلێمانی "پێشمەرگەیەک شەهید بووە."
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، ئەو پێشمەرگە ناوی ئاکۆ رەحیمی-یە و خەڵکی شاری سەقزە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەبارەی هێرشەکەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاژێرەکانی کۆتایی ئەمشەو، "بۆ چەندەمین جار لە رۆژانی رابردوودا یەکێک لە کەمپەکانمان لە زڕگوێز کرایەوە ئامانجی چەند مووشەکێک، لە ئاکامدا بەداخەوە پێشمەرگە و ئەندامێکی دڵسۆز و تێکۆشەرمان بە ناوی ئیسماعیل رەحیمی ناسراو، بە ئاکۆ، خەڵکی شاری سەقز، پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی کۆمەڵە و کوردستان بوو."
هەروەها کۆمەڵە ئاماژە بەوەش دەکات کە بریندارێکیشیان هەیە و دەڵێت، "بە خۆشییەوە بارودۆخی تەندروستیی جێگیرە."
هەر لە راگەیێندراوەکەیاندا هاتووە، "جێگەی ئاماژەیە دوای ئەوەش هێرشی دیکە بەردەوام بووە، کە بە خۆشییەوە تاوەکو ئێستا خەساری زیاتری نەبووە. دڵنیاین ئەمە وەک دوایین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامییە و لەجیاتی پێشاندانی هێز، لە ترس و لاوازییەوە سەرچاوە دەگرێت. ورە و ئیرادەی کۆمەڵە و کوردستان بەم هێرشە تیرۆریستییانە نزم و نەوی نابێت."

لە 28ی شوباتەوە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. لەو کاتەوە بارەگا و کەمپەکانی پەنابەرانی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکی بوونەتەوە، بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوە و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار بوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ