کۆڕەک تێلیکۆم: چەندین تاوەرمان لە سنووری عێراق - ئێران کراونەتە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەروبەندی ئەو ناکۆکییانەی رووی لە ناوچەکە کردووە، "چەندین تاوەری تۆڕی پەخشی کۆڕەک لە سنوورەکانی عێراق - ئێران کراونەتە ئامانج."
 
کۆمپانیاکە نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر هێرش بۆسەر تاوەرەکانیان دەربڕیوە و دەڵێت، "هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختەمان پێ نەگەیشتووە کە تۆڕەکانی پەیوەندی هەستیار بن بۆ هەر لایەنێک."
 
کۆڕەک تێلیکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە روانگەی ئێمەوە، ئاسانکردنی پەیوەندیی نێوان هاونیشتمانییان و بەشداربووان، بە خزمەتێکی مرۆیی هەژمار دەکرێت، بۆیە داکۆکیکاری ئاسانکردنی پەیوەندیین بۆ هاونیشتمانییانمان، چونکە کۆمپانیاکەمان کۆمپانیایەکی خزمەتگوزارییە."
 
هەروەها هیوایشیان خواستووە کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی نەکرێنە ئامانج لەم کاتەدا، "بۆئەوەی هاووڵاتییان بتوانن کاروبارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن بەبێ بوونی هیچ ئاڵنگاری و ئاستەنگێک."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

کۆمەڵە: لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر زڕگوێزەڵە پێشمەرگەیەکمان شەهید بوو

ۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت: "ئەمە دوایین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامییە و لە ترس و لاوازییەوە سەرچاوە دەگرێت، ورە و ئیرادەی کۆمەڵە و کوردستان بەم هێرشە تیرۆریستییانە نزم نابێتەوە."