مستەفا چاوڕەش: لەنێو یەکێتی پۆستێکی باڵاتر لە ئەندامی سەرکردایەتی وەردەگرم

02-10-2023
سیروان عەباس
نیشانەکردن کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیێنێت، لە کۆنگرەی پێنجەمدا خۆی بەربژێر نەکردووە و "پۆستێکی گەورەتری" لە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پێدەدرێت.
 
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بوو، لە چوار کۆنگرەی رابردووشدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرابوو. لەبارەی نەبوونەوەی بە ئەندامی سەرکردایەتی بە رووداوی راگەیاند، "هەڵنەبژاردنەوەم بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئارەزوومەندانە بووە و من خۆم بڕيارمداوە خۆم بەربژێر نەکەم، چونکە ئێستا من بەرپرسی یەکەکانی 70ی پێشمەرگەم."
 
مستەفا چاوەڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، "من یەکێتیم و یەکێتیش دەمێنمەوە، دوای ماوەیەکی دیکە پۆستێکی باڵاتر لە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی وەردەگرم." بەڵام روونکردنەوەی لەبارەی سرووشتی پۆستەکەی نەدا.
 
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رۆژی 27ـی ئەیلوول دەستیپێکرد، لە یەکەم رۆژی کۆنگرەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرا. لە دوایین رۆژی کۆنگرەکەش، دەنگ لەسەر پەیڕەوی نێوخۆی حیزب درا و بەپێی پەیڕەوەکەش 60 ئەندامی کۆنگرەکە وەکو ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردران.
 
لەم کۆنگرەیەی یەکێتیدا یەک لیستی سەرکردایەتی هەبوو و دەنگیان لەسەردرا، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ئەو لیستە بە رۆژنامەڤانانی گوت، "شتێکی ئاساییە و لە هەموو دنیا هەیە."
 
هاوکات دوای تەواوبوونی کۆنگرە، قوباد تاڵەبانی کە ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبەکەیە لە پەیامێکدا رایگەیاند، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی "سەرکەوتوو بوو" و "یەکێتییە دڵسۆزەکان پەراوێز ناخرێن." گوتیشی، "ئێستا هەمووان چاودێریی هەنگاوەکانی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنج دەکەن. بۆیە بەرپرسیارێتیی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی لە هەموو کات قورسترە و دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا بن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن