مەسرور بارزانی: ئەو کابینانەی پارتی دەسەڵاتی تێیدا هەبووە، گەشەکردن بە کوردستانەوە بینراوە

02-10-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەو کابینە حکومیانەی پارتی سەرکردایەتیی کردووە و حوکمڕان بووە، "پێشکەوتن و گەشەکردن بە کوردستانەوە بینراوە و هەمیشەش هەوڵیانداوە بەرنامەکانی پارتی ئومێدبەخش و دووربێت لە گرژی."
 
رۆژی سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی لە سەندیکاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند، "هەڵبژاردن باشترین رێگەیە تاوەکو بتوانن شێوازی حکومڕانیی وڵاتەکەمان دیاری بکەین."
 
لە درێژەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی گوتی، "ئەو کابینانەی کە پارتی دەسەڵاتی تێیدا هەبووە و حکومڕانیی تێیدا کردووە، دەبینین کە گەشەکردن و پێشکەوتن لە کوردستان بە چ ئاستێک گەیشتووە، ئەمە سەرەڕای هەموو ئەو ئاڵنگاریانەی بە ئەنقەست بۆ سەرکردایەتی و رێبەرایەتی و رۆڵی پارتی لە حکومڕانیدا دروستکراون؛ بەڵام پارتی نەیهێشتووە ئەم ئاستەنگانە رێگربن لەسەر ئەوەی ئێمە رۆژ بە رۆژ کوردستان ئاوەدانتر بکەین."
 
لەبارەی بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت، مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، "هەموو دروشمەکانی پارتی ئومێدبەخشن، داوای ئارامی دەکەین، ئێمە نامانەوێت وڵاتی ئێمە گرژیی تێبکەوێت، نامانەوێت بەشێک بین لە گرژی، نامانەوێت کێشەکان بە تووندوتیژی و زمانی زبر چارەسەر بکەین. پارتی داوای ئارامی دەکات، چونکە پێی وایە هەموو خەڵکی کوردستان شیاوی ئەوەیە لە ژیانێکی ئارام و سەقامگیردا بژی."
 
هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە 25ی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە هەڵمەتەکە تا 15ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، سێ رۆژ پێش هەڵبژاردنی تایبەت کە بڕیارە لە 18ی مانگ بەڕێوەبچێت و 20 مانگیش هەڵبژاردنی گشتی، کە تیایدا سێ ملیۆن و 789 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق

بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەو کەسانەی لە تونس ئازاد دەکرێن دەبێ خۆیان بگەڕێنەوە

بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، نزیکەی 100 هاونیشتمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیی عێراقی لە تونس دەستگیرکراون یان گیریان خواردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێکیان لەسەر ساختەکردن و مادەی هۆشبەر بوون.