نرخی گەشتی عومرە دوو هێندە بەرز دەبێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بۆ مانگی رەمەزان بەرزبووەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، لە رەمەزاندا لە سعودیەش نرخی هۆتێل و خواردن بەرز دەبێتەوە.
 
ئێستا گەشتێکی ئاسایی بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە نزیکەی 500 دۆلارە بە رێگەی وشکانی و گەشتی ئاسمانی لە 900 بۆ هەزار دۆلارە، بەڵام هەردوو نرخەکە بۆ گەشتی مانگی رەمەزان، بەرزبوونەتەوە.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ مانگی رەمەزان نرخی گەشتی عومرە بە وشکانی دەگاتە نزیکەی هەزار دۆلار بۆ 10 رۆژ و بە ئاسمانی هەزار و 300 دۆلار.
 
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی: "عومرەکردن لە مانگی رەمەزاندا تایبەتە و موسڵمانان چێژی زیاتری لێ دەبینن، لەو مانگەدا لە هەموو جیهانەوە عومرەکاری زیاتر دەچنە سعودیە و بەهۆیەوە نرخەکان کەمێک بەرز دەبنەوە".
 
بەگوتەی کاروان ستوونی، لە مانگی رەمەزاندا لە سعودیە نرخی پێداویستییەکانی مانەوە لەو وڵاتە بەرز دەبێتەوە، لەوانە نرخی هۆتێل و خۆراک، ئەوەشی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ زانی.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە دەچنە سعودیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 خۆپێشاندانەکەی سلێمانی بۆ رۆژئاوای کوردستان کە هەزاران کەس تێیدا بەشدار بوون. وێنە: رووداو

هاوپەیمانی 19: مانگی رابردوو 113 خۆپیشاندان بەبێ تووندوتیژی کران

هاوپەیمانیی 19 رایگەیاند، مانگی رابردوو 113 چالاکی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون 98یان یان بۆ پشگیریی لە رۆژئاوای کوردستان بوون و هیچ تووندوتیژییەک رووینەداوە. رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت: "گوتاری خەڵک و سیاسییەکان هاوتەریب بوون لە خۆپیشاندانەکاندا".