رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ژنێک کە دانیشتووی شاری سلێمانی بووە، لە رووباری سیروان لە قەزای دەربەندیخان دۆزرایەوە.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژنەکە لە پێنجشەممەی رابردووەوە چارەنووسی نادیار بوو تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە".
ژنەکە دانیشتووی شاری سلێمانی بووە، بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان، لە گەراجەوە چووەتە دەربەندیخان و لەوێوە چووەتە سەر رووباری سیروان و کەوتووەتەوە ئاوەکەوە.
کەیوان ئەحمەد گوتی: "کەسوکارەکەی ئێمەیان ئاگادار کردبووەوە، کە ژنەکە باری دەروونی ناجێگیر بووە، ئێمەش لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە شوێنەکەیمان دەستنیشان کرد".
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان گوتی، ژنەکە تەمەنی 42 ساڵە و دوای دەرهێنانی تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ