لە قەسرێ تاقانەی 8 خوشک بە 'جەڵتەی دڵ' کۆچی دوایی دەکات

03-05-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی ماونانی سەر بە ناحیەی قەسرێ پیاوێک لەکاتی چوونی بۆ چیاکان بەمەبەستی هێنانەوەی بەروبوومی بەهاری جەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
 
شاخەوان حوسێن وەرتی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە رووداوی راگەیاند، ئەو پیاوە ناوی ئەحمەد عەبدوڵڵایە و تەمەنی 40 ساڵە، بەڵام ئێستا دانیشتووی گەڕەکی شاوێسی هەولێرە و بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە.
 
مەبەست زرار، ئامۆزای ئەحمەد عەبدوڵڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامۆزاکەی بە مەبەستی هێنانەوەی بەروبوومی کوارگ/ قارچک و رێواس چووەتە چیاکان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی و لەوێ جەڵتە لێیداوە.
 
بە گوتەی ئامۆزاکەی ئەحمەد عەبدوڵڵا، دوای ئەوەی جەڵتەی دڵ لێیداوە، "چووەتەوە لای هاوڕێکانی و گوتوویەتی تەندروستیم باش نییە، دواتر جارێکی دیکە جەڵتە لێیداوەتەوە و گیانی لەدەستداوە."
 
مەبەست زرار ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی ئامۆزاکەییان بردووەتەوە قەسرێ و ئێستا لە نەخۆشخانەی قەسرێیە و لەوێش پزیشکەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە مردنەکە بە جەڵتە بووە، گوتیشی، "برای تاقانەی هەشت خوشکە، خێزاندارە و چوار کوڕ و کچێکیشی هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاکسازیی گەورانی هەولێر.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانایان حوکمدراویان تێدایە

بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە شەش هەزار حوکمدراو لە زیندانەکاندان، بەشێکیان زیاترە لە دوو هێندەی توانای راگرتن تێیاندا. بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی حوکمدراوان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەکراوە و دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان.