663 پزیشکی دانەمەزراو گردبوونەوە: چیتر ناکرێت نەخۆشخانەکان چاوەڕێی ئێمە بن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ڤەژین موراد
ژمارەیەک پزیشکی دانەمەزراو لەکاتی گردبوونەوەکەدا. وێنە: رووداو
ژمارەیەک پزیشکی دانەمەزراو لەکاتی گردبوونەوەکەدا. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە دروشمی "نەخۆشخانەکان پێویستیان پێمانە"، 663 پزیشکی گشتی دوای 10 مانگ چاوەڕوانی، بێدەنگییان شکاند. ئەوان کە دەرچووی نوێن داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن، چیتر ناکرێت نەخۆشخانەکان چاوەڕێی ئەوان بن.
 
تەژنە نەوشێروان، پزیشکی دانەمەزراو، لەبارەی هۆکاری گردبوونەوەکەیانەوە دەڵێت: "بۆ داوای مافە رەواکانی خۆمان لێرە کۆبوونەوە ئەویش کە دامەزراندنە بە زووترین کات و ئێمە ئەم گردبوونەوە هێمنانەمان رێکخستووە بە ئومێدی ئەوەی کە بە شێوەیەکی هێمنانە و ئاشتیانە لەگەڵ حکومەت لایەنی پەیوەندیدار بگەینە رێکەوتن و بە زووترین کات دابمەزرێین".
 
هاوکات مەتین موخلیس، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو، مەرج و داواکارییەکانیان دەخاتە روو: "یەکەم داواکاریمان ئەوەیە کە لەسەر داهاتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابمەزرێین هەروەک چۆن بۆ پزیشکانی ساڵی 2024 جێبەجێکرا. داواکاری دووەممان ئەوەیە کە بەشێوەیەکی فەرمی و نووسراو وەڵاممان بدرێتەوە".
 
مەترسییەکە تەنیا بێکاریی پزیشکان نییە، بەڵکو پەککەوتنی "سیستمی پلەبەندی"یە لە نەخۆشخانەکان دا. پزیشکانی راوێژکار دەڵێن، دامەزراندنی ئەم خوێنگەرمانە کەرتی تەندروستی زیاتر بەرەوپێشەوە دەبات.
 
د. سامان تاهیر، پزیشکی راوێژکار، هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئەمە نایاساییە و یاسا شکێنیە کە بەرامبەر ئەم پۆلە دەرچووە پزیشکییە دەکرێت، بێگومان ئەمانە کۆڵەکەی سەرەکی نەخۆشخانەکانن بەتایبەتی نەخۆشخانەکانی گشتی کە وا لە خزمەتی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتە".
 
دواکەوتنی دامەزراندن کاریگەریی نەرێنی لەسەر توانای زانستیی پزیشکەکان هەیە. ژینۆ ئومێد، کە یەکێکی دیکەیە لە پزیشکە دانەمەزراوەکان، باسی ئەو مەترسییە دەکات: "ئەوە ماوەی دە مانگێکە تەواو بووینە لە خوێندن بەڵام ئەگەر هیج ئەو شتانەی کە خوێندوومانەو فێربووین نەتوانین دەوام بکەین و خزمەت بە گەلەکەمان بکەین بۆیە ئەو شتانەی کە فێربووینە لەبیرمان دەچێتەوە و ئەو شتانەی کە بە کرداری فێربووینە توانامان لێی نامێنێ".
 
لە ئێستا دا چارەنووسی ئەم پزیشکانە لە نێوان هەولێر و بەغدا ماوەتەوە. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، چاوەڕێی بودجەن. هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر 778 هاوپیشەی ئەوانی دامەزراندووە، بەڵام ئەم 663 دەرچووە هێشتا لەسەر شەقام چاوەڕێی واژۆی دامەزراندنیان دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

وەزارەتی ناوخۆ مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و فۆڕێکس قەدەخە دەکات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و فۆڕێکسی بە هەموو شێوەیەک قەدەخە کرد و هۆشداریش دەدات، هەر کۆمپانیایەک لەو بوارە دا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.