حکومەتی عێراق 12 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، حکومەتی عێراق بڕی 100 ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی بۆ جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج کرد، کە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 12 ملیار دینارە.
 
رۆژی یەکشەممە، 03ـی نیسانی 2026، سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 100 ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران لە هەموو عێراق داوە و "لەو بڕە پارەیەش 12 ملیار و 607 ملیۆن دیناری پشکی هەرێمی کوردستانە".
 
لەبارەی شێوازی دابەشکردنی پارەکە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بریکاری وەزارەتی بازرگانی گوتی، بڕە پارەکە بەمشێوەیە دابەش دەکرێ:
 
  - پارێزگای هەولێر: 4 ملیار و 5 ملیۆن دینار.
 
  - پارێزگای دهۆک: 3 ملیار و 672 ملیۆن دینار.
 
  - پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە: 4 ملیار و 930 ملیۆن دینار.
 
سەروەر کەمال باسی لەوەشکرد، ئەمە "بڕی پێنجەم"ی شایستە داراییەکانی جووتیارانە کە خەرج دەکرێ .
 
رۆژی 20ـی نیسان 60 ملیار دینار وەک بڕی چوارەمی شایستەی دارایی جووتیاران لەلایەن حکومەتی عێراق خەرجکرا و لەو بڕە 8 ملیار و 945 ملیۆن دینار بەر هەرێمی کوردستان کەوت.
 
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو گەنمەی ساڵی 2025 بەشێوازی نوێی ئاودێری بەرهەم هێنرابوو، هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار وەرگیرا، ئەوەی بەشێوازی کۆن ئاودرابوو هەر تۆنێکی بە 800 هەزار دینار وەرگیرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مۆنیومێنتی شەهیدانی چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری چەمچەماڵ دابەش دەکرێ

رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش لە پارێزگای سلێمانی دەستیانپێکرد. سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ دەڵێ: "3500 پارچە زەوی ئامادەکراون." سەرۆکی شارەوانیی شۆڕشیش رایگەیاند، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی تەنیا یەک خاڵیشیان هەبێت، زەوی وەردەگرن.