رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وەزیری پێشووتری داد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: "بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به کار و ئەرکەکانی لە حکومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە بنەماڵە و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ