پڕۆژەی رووناکی: نزیکەی 20 هەزار ماڵ پسووڵەی کارەبایان سفرە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
پرۆژەی رووناکی دەڵێ، بۆ دوایین پسووڵەی کارەبا بۆ مانگی 3، بەهۆی پاڵپشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی 20 هەزار ماڵ پسووڵەکەیان سفر دینار بووە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پڕۆژەی (رووناکی) وەریگرتووە، "هۆکارەکە بۆ داشکاندنی پارەی کارەبا دەگەڕێتەوە لە مانگەکانی پێشووتردا."
 
پڕۆژەکە دەڵێت، "ئەو ماڵانەی لە رێگەی ئی-پسووڵە داشکاندنیان وەرگرتبوو، بەشێکیان پارەیان مابوویەوە بۆ کرێی کارەبای مانگی ئادار و لەو مانگەشدا خەرجیی کارەبایان لەو پارەیە زیاتر نەبوو کە بۆی داشکێندرابوو، بۆیە پسووڵەکەیان سفر دینار بوو."
 
پڕۆژەی (رووناکی) نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت، "کەسێک لە دوایین پسووڵە 19 هەزار دیناری بۆ هاتبێتەوە، لە داشکاندنەکەش 20 هەزاری مابووبێ، ئەوە پسووڵەکەی دەبێتە سفر و پارەی لێوەرناگیرێ."
 
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە 23ـی نیسانی 2026 لە رایگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدا کارەبای 24 کاژێری بۆ تەواوی شارەکانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین، پیرمام، ئاکرێ، سیمێل و کۆیە دابینکراوە.
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، کارەبای 24 کاژێری گەیێندراوەتە نزیکەی 5 ملیۆن و 500 هاووڵاتیی کە دەکاتە زیاتر لە 85%ـی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە