رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆر لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی پزیشکێکی راگەیاند کە هەوڵیداوە لەڕێگەی بازگەی شێراوە 200 دەرزیی ئێکسپایەر و حەبی قاچاخ بێنێتە نێو هەولێر.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسە ناوی عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز ئەحمەد حەسەنە و بە رەچەڵەک عەرەبە، دانیشتووی شاری کەرکووکە و پزیشکی دەرمانسازە، بەڵام بەپێی ئەو ژمارەی ئۆتۆمبێلەی لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەو کەسە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانیی بووە.
دژە تیرۆر دەڵێت "لە رێککەوتى 3ی ئەیلوولی 2020، لەکاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى 200 ده‌رزیی ئێكسپايه‌رى جۆرى هايدرۆكۆرتيزۆن و حه‌بى ئه‌مۆکسیسیلین به قاچاغ و به‌شێوه‌يه‌كى ناياسايى له كه‌ركووكه‌وه بۆناو شارى هەولێر له رێگەى بازگه‌ى كه‌ركووك/شێراوه به ئۆتۆمبێلى جۆرى سانتافى ژماره (299061/ سلێمانى)، كه‌سێك له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگيركرا به‌ناوى (عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زيز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن)، پيشه پزيشكى ده‌رمانساز - به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب - دانيشتووى شارى كه‌ركووك – خاوه‌نى ده‌رمانخانه‌ى ئه‌لفا له گه‌ڕه‌كى واست له شارى كه‌ركووك".
هەر لە راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە، تۆمەتبارەکە به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى ئاسايشى هه‌ولێر "لامان ئاماده‌كرا و خرايه ژێر لێكۆڵينه‌وه".
.png)
ـ
.png)
ـ
.png)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ