بە بڕیاری دادوەر نووسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە کوردستان دادەخرێن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری داواکاری گشتی، نووسینگەکانی دەزگای میدیایی ئێن ئاڕ تی، لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن و یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە هەولێر دەستیپێکرد.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشتر بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سیمبوولەکانی نیشتمان، سکاڵا لەسەر ئێن ئاڕ تی تۆمارکراوە و ئەمڕۆ بە فەرمانی داواکاری گشتی بڕیاری داخستنی سەرجەم نووسینگەکانی لە هەرێمی کوردستان دراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "هێزێکی پارتی هەڵیکوتاوەتە سەر نووسینگەی کەناڵەکە و سەرجەم کارمەندەکانیان کردووەتە دەرەوە و دەستیان بەسەر نووسینگەکەدا گرتووە."
 
بەڵام ئومێد خۆشناو دەڵێت: "بڕیارەکە بۆ داخستنی سەرجەم نووسینگەکانیانە، بەڵام لە هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی کراوە."
 
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو هێزەی نووسینگەکەی داخستووە، پۆلیس بووە و فەرمانی دادگەی جێبەجێ کردووە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە سیاسەتەوە نییە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە