فڕۆکەخانەی قامشلۆ بە فڕۆکەوانیی سڤیلی دیمەشق دەبەسترێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەیەکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا، دەچنە فڕۆکەخانەی قامشلۆ بەمەبەستی گرێدانی فڕۆکەخانەکە بە فڕۆکەوانیی سڤیلی دیمەشق.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لیژنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 4.2.2026، دەچێتە فڕۆکەخانەی قامشلۆ بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکان.
 
رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، "فڕۆکەخانەکە بەستراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی سڤیلی دیمەشقەوە، هەروەها بەڕێوەبەرێک لەلایەن دیمەشقەوە و جێگرێک لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدەوە دیاری دەکرێن."
 
بەپێی زانیارییەکان، تیمێکی نێوخۆیی بۆ ئیدارەدانی فڕۆکەخانەکە دیاریکراوە.
 
لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، فڕۆکەخانەی قامشلۆ داخراوە و تەنیا یەک فڕۆکەی رووسی تێیدا نیشتووەتەوە.
 
فڕۆکە رووسییەکە لە 22.1.2026 لەو فڕۆکەخانە نیشتەوە کە دواتر وا راگەیێندرا کە پێداویستییەکانی هێزی رووسیای بردووەتەوە.
 
رووداو زانیویەتی، بۆ هەمان مەبەست لیژنەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، سەردانی دەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەش دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی چینی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمپانیایەکی چینی کارگەی بەستنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەکاتەوە

دوای رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، کۆمپانیایەکی چینی کارگەیەکی بەستنی ئۆتۆمبێل لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. جێگری سەرۆکی ژوورەکە دەڵێ، ئامانجیان دامەزراندنی کارگەیەکی گەورەی پیشەسازییە لە ئایندەیەکی نزیکدا.