وەزارەتی تەندروستی دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی رادەگەیێنێت

05-03-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دوو تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند کە ئەندامی خێزانی ئەو مامۆستا ئایینییەن کە رۆژی چوارشەممە 4-3-2020 گیانی لەدەستدا.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمدا هاتووە "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ 45گومانلێکراو ئەنجامدرا کە لەنێویاندا سێ نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەییان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ن، بەداخەوە نەخۆشێکیان تەمەن63  ساڵە و گیانی لەدەستداوە، دوای پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەش دەرکەوت دوو ئەندامی هەمان خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڵگری هەمان ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ن، کە تەمانیان 31 ساڵ و 27 ساڵن".
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان". ئێستا کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەشت کەسە کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێ، لە هەرێمی کوردستان ئێستا دوو هەزار و 586 کەس کەرەنتینە کراون لە 27 شوێنی جیاواز لە شارەکانی هەولێر هەزار و 214 کەس، سلێمانی 561 کەس، دهۆک 382 کەس، هەڵەبجە 103 کەس، گەرمیان 176 کەس، راپەڕین 138 کەس و کۆیە 12 کەس.
 
تیمە تەندروستییەکان بەردەوامن لە چاودێریکردن بۆ چارەسەری پێویست لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی نەخۆشی و گومانلێکردن. 
 
وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوە کردووەتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گومانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی.
 
لە عێراق تاوەکو ئێستا 29 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە هەرێمی کوردستانیش هەشت کەس تووشبوون کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین؛ لە عێراق دوو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە لە شاری بەغدا بوون و لە هەرێمی کوردستانیش یەک کەس گیانی لەدەستداوە کە لە سلێمانی بوو.
 

وەزارەتی تەندروستی دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی رادەگەیێنێت

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت