بنەماڵەکەی: بەشدار بازیانی لە هەینییەوە گیراوە و بێسەروشوێنە

04-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بنەماڵەی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی رایدەگەیێنن، لە رۆژی هەینییەوە کوڕەکەیان دەستگیر کراوە و داوای ئازادکردنی دەکەن. بەرپرسانی سنوورەکەش دەڵێن، "دوای لێکۆڵینەوە ئازاد دەکرێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، بنەماڵەکەی دەڵێن، "بەشدار بازیانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراوە؛ تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکە نادیارە، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی راگرتنی بڵاونەکراوەتەوە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، "بەشدار بازیانی لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سلێمانییەوە راگیراوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و تەندروستیی باشە."
 
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، "بەشدار بازیانی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بڕیاری مانەوەی لە زیندان دراوە، لە یەکێک لە گرتووخانەکانی سلێمانی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت."
 
1ی ئەم مانگە دیاری محەممەد، رێکخەری سەنتەری میترۆ بە رووداوی گوت، "نەبەز شێخانی، دانا ساڵح و بەشدار بازیانی، سێ رۆژنامەڤانن و شەوی هەینی 28ی شوبات دەستبەسەر کراون."
 
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکەی رووداو، دوای چەند کاژێرێک لە دەستگیرکردنیان، دووان لە رۆژنامەڤانەکان ئازاد کراون و تەنیا بەشدار بازیانی لە زیندان ماوەتەوە؛ بەڵام دوێنێ جارێکی دیکە یەکێک لە رۆژنامەڤانەکان بانگکراوەتەوە لای هێزە ئەمنییەکان و دەستبەسەر کراوە.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی سلێمانی بۆ رووداو، "هەردوو رۆژنامەڤانەکە دوای لێکۆڵینەوە و بڕیاری دادوەر، بە ئەگەری زۆرەوە ئازاد دەکرێن."
 
بەپێی ئاماری سەنتەری میترۆ، ساڵی رابردوو 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەڤان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".