عەباس عێراقچی و بافڵ تاڵەبانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد؛ باسی جەنگ و پێشهاتەکانیان کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. میدیای فەرمیی یەکێتی دەڵێت، باسی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانیان کردووە.
 
بەپێی میدیای فەرمیی یەکێتی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ کردووەتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گوتوویەتی، "یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لەو چوارچێوەیەدایە."
 
وەکو میدیای فەرمیی یەکێتی دەڵێت، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی بافڵ تاڵەبانیی کردووە "لە بەرامبەر رۆڵ و کاریگەریی لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە رێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتیی لە ناوچەکە روانیوە و رایگەیاند، لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین."
 
لە پەیوەندییەکەدا، میدیای فەرمیی یەکێتی دەڵێت، "گفتوگۆ لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە کرا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارتی ئازادیی کوردستان: بە مووشەک هێرش کرایە سەرمان و پێشمەرگەیەک شەهید بوو

پارتی ئازادیی کوردستان: بە مووشەک هێرش کرایە سەرمان و پێشمەرگەیەک شەهید بوو

بەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە نزیک دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبەش دەڵێ، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە.