ژنێک لە گوندێکی بێتواتە 'لەکاتی نەوتکردنە زۆپا' سووتا

04-04-2021
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
نیشانەکردن رووداوی سووتان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ژنێک لە گوندی مێرگەسەر سەر بە ناحیەی بێتواتە لە قەزای رانیە "لەکاتی نەوتکردنە زۆپا" سووتاوە.
 
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ [یەکشەممە 4ی نیسانی 2021] دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شکارتە ئاگادار کرانەوە بە بوونی "رووداوێکی سووتانی مرۆڤ لە گوندی مێرگەسەر سەر بە ناحیەی بێتواتە/قەزای رانیە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت ژنێک بەناوی (د. ر. ح) لەدایکبووی ساڵی 1998، کە پیشەی ژنی ماڵە، بەهۆی گڕگرتنی زۆپای نەوت سووتاوە".
 
ژنەکە بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، بە گوتەی ژنەکە، کە لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە لێی وەرگیراوە، "لەکاتی تێکردنی نەوت لە زۆپا، دەستبەجێ زۆپاکە گڕی گرتووە و بەو هۆیەوە سووتاوە".
 
بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی، رێژەی سووتاویی ژنەکە 50%ـە. بەهۆی سەختی برینەکەی، برینداری سووتاو بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.
 
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دۆسێی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.