لە خەبات یەکەم فێستیڤاڵی کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت

04-04-2025
پەیمان محەممەد
دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە. وێنە: رووداو
دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکەم فێستیڤاڵی کولتووری و هونەریی کاکەییەکان لە گوندی سفەیەی سەر بە قەزای خەبات بەڕێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵەکە دەڵێت، چالاکییەکە رۆژێک دەخایێنێت و چەندین بەشی جیاوازی هونەری، کولتووری، تەندروستی و کاری دەستی لەخۆدەگرێت.
 
یەکەم فێستیڤاڵە هونەری و کولتوورییەکەی کاکەییەکان، ئەمڕۆ هەینی 04-04-2025، بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهار بەڕێوەدەچێت.
 
هاودڵ کاکەیی، سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵەکە بە مستەفا گۆران، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ''ئێمە وەک گەنجانی عەشیرەتی کاکەیی، بڕیارمان دا فێستیڤاڵێکی بەهارەی کاکەییەکان لە سفەیە بەڕێوەببەین، کە یەکەم ساڵە ئەو ئەزموونە تاقی دەکەینەوە.''
 
فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی کاکەییەکان و بەرپرسانی حکومی بەڕێوەدەچێت. بەگوتەی هاودڵ کاکەیی، ''چالاکییەکە چەند بەشێک لەخۆدەگرێت، لەوانەش بەشی هونەری، کولتووری، خواردن، شیرنەمەنی، تابلۆ، کاری دەستی، بواری تەندروستی و بەرهەمی خۆماڵی''.
 
بڕیارە فێستیڤاڵەکە رۆژێک بەردەوام بێت و جیا لە کەسایەتییە دیارەکانی کاکەییەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکە بانگهێشتی فێستیڤاڵەکە کراون.
 
 
سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی کاکەییەکان، سفەیە بە پایتەختی کاکەییەکان لە هەرێمی کوردستان دەزانێت و دەڵێت، ''دەمانەوێت هەموو کاکەییەکان لێرە کۆبکەینەوە.''
 
کاکەییەکان بەشێکن لە پێکهاتە ئایینییەکانی گەلی کورد کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە یارسان دەناسرێن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.