رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕ لە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە کە 47.5 ملیمەتر بووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ و سبەی، ناوبەناو باران دەبارێ. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران ببارێ.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا ئاماری بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکانی باشووری کوردستان بەم شێوەیە بووە: هەولێر 10.6 ملیمەتر - سلێمانی 26 ملیمەتر – دهۆک 1 ملیمەتر – کەرکووک 1 ملیمەتر - هەڵەبجە 23.3 ملیمەتر.
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
ئەمڕۆ شەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان هەور دەبێ، ئەگەری نمەباران لە هەندێک کات هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و ناوچە سنوورییەکان".
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەشوهەوای سبەی کردووە و رایگەیاندووە: "هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. هەروەها نمەباران لە هەندێ کات و شوێنی جیا دەبارێ، دوای نیوەرۆ پێشبینی تاوەبارانی کورتخایەن لە سەرجەم ناوچەکان دەکرێ".
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رۆژانی شەممە و یەکشەممە پێشبینی نمەبارانی ناوبەناو دەکرێ؛ هەروەها لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایەن دەبارێ".
بڕی بارانی 24 کاژێری رابردوو
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی باشووری کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر
هەولێر؛ 10.6 ملیمەتر - پیرمام؛ 13 ملیمەتر - شەمامک؛ 13.8 ملیمەتر - سۆران؛ 4 ملیمەتر - هیران؛ 5 ملیمەتر - خەبات؛ 4.4 ملیمەتر - شەقڵاوە؛ 11 ملیمەتر - حاجی ئۆمەران؛ 7.4 ملیمەتر - بارزان؛ 1.2 ملیمەتر - رواندز؛ 26 ملیمەتر - مێرگەسۆر؛ 5 ملیمەتر - کۆیە؛ 13 ملیمەتر - تەقتەق؛ 1.5 ملیمەتر - دێگەڵە؛ 9 ملیمەتر - سیدەکان؛ 1 ملیمەتر - دیبەگە؛ 2 ملیمەتر - چۆمان؛ 11.5 ملیمەتر - خەلیفان؛ 6 ملیمەتر - نازەنین؛ 10.9 ملیمەتر - بەنداوی گۆمەسپان؛ 5 ملیمەتر - بەنداوی دوین؛ 2 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی؛ 26 ملیمەتر - چەمچەماڵ؛ 7.7 ملیمەتر - دووکان؛ 11.6 ملیمەتر - بازیان؛ 11.8 ملیمەتر - رانیە؛ 11.6 ملیمەتر - قەڵادزێ؛ 7 ملیمەتر - ماوەت؛ 8.9 ملیمەتر - چوارقوڕنە؛ 12.1 ملیمەتر - سەرکەپکان؛ 15.2 ملیمەتر - دەربەندیخان؛ 11.4 ملیمەتر - پێنجوێن؛ 38 ملیمەتر - ئاخجەلەر؛ 21 ملیمەتر - سەنگاو؛ 5 ملیمەتر - چوارتا؛ 33.5 ملیمەتر - یاخسەمەر؛ 10.8 ملیمەتر - سەیدسادق؛ 8.8 ملیمەتر - بەرزنجە؛ 46.8 ملیمەتر - قەرەداغ؛ 11 ملیمەتر - قڕگە؛ 16.5 ملیمەتر - تەکیە؛ 6.6 ملیمەتر - سیتەک؛ 11.2 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک؛ 1 ملیمەتر - زاخۆ؛ 4 ملیمەتر - ئاکرێ؛ 0.2 ملیمەتر - بامەڕنی؛ 1 ملیمەتر - مانگێش؛ 4 ملیمەتر - کانی ماسێ؛ 10 ملیمەتر - ئامێدی؛ 5 ملیمەتر - بجیل؛ 7.5 ملیمەتر - گردەسێن؛ 5.2 ملیمەتر - دینارتە؛ 3.7 ملیمەتر - باتوفە؛ 11 ملیمەتر - سەرسنگ؛ 3 ملیمەتر - شێخان؛ 2.5 ملیمەتر - بەردەڕەش؛ 0.6 ملیمەتر - دێرەلووک؛ 4 ملیمەتر - باعەدرێ؛ 4 ملیمەتر - قەسرۆک؛ 1 ملیمەتر - چەمانکێ؛ 7 ملیمەتر - زاویتە؛ 3 ملیمەتر - سێمێل؛ 1.6 ملیمەتر - شێلادزێ؛ 8.5 ملیمەتر.
کەرکووک و گەرمیان
کەرکووک؛ 1 ملیمەتر - کەلار؛ 3.4 ملیمەتر - مەیدان؛ 7.6 ملیمەتر - خانەقین؛ 0 ملیمەتر - خورماتوو؛ 0 ملیمەتر - کفری؛ 8.6 ملیمەتر - شوان؛ 0.8 ملیمەتر - تەکیەی جەباری؛ 4 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە؛ 23.3 ملیمەتر - تەوێڵە؛ 30.2 ملیمەتر - خورماڵ؛ 47.5 ملیمەتر - بیارە؛ 40 ملیمەتر - سیروان؛ 27.5 ملیمەتر.
پلەی گەرما
کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی پلەی گەرما "نزیک" دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 17 پلەی سیلیزی
كەرکووک؛ 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 17 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 13 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 20 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ