ژینگەی هەولێر لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش روونکردنەوە دەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە گەڕەکەکانی هەڤاڵان، سێتاقان، ئازادی و سەیداوە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. دانیشتووییەکی هەڤاڵان دەڵیت "بۆن ساردێکی" بێزارکەر بڵاوبووەتەوە. بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێریش دەڵێت: "هیچ کەسێک سکاڵای نەکردووە تاوەکو بەدواداچوونی بۆ بکەین."
 
رۆژی شەممە، 4ـی نیسانی 2026، محەممەد ئەیوب، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێرە بە رادیۆی رووداوی گوت: "شەوی پێنج شەممە لە کاژێر 10ی شەوەوە بۆنێکی ناخۆش لە گەڕەکەکەمان بڵاوبوویەوە و زۆر بێزاری کردین. داواکارین لە حکومەت بەدواداچوون بکات و لێپێچینەوە لەوانە بکات کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بۆنەکەن".
 
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ رادیۆی رووداو گوتی، ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی بۆنێکی ناخۆش لە گەڕەکەکانی (سێتاقان، ئازادی، سەیداوا و کارێزان) دەکەن، تائێستا وەک سکاڵای فەرمی بۆ ئەوان تۆمار نەکراوە.
 
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر گوتی، ئەگەر بۆنەکە سەرچاوەیەکی گەورەی ژینگەیی هەبایە، دەبوو لە گەڕەکەکانی دیکەی وەک دارەتوو و گەڕەکی ژیانیش هەستی پێ بکرایە، بەڵام پێدەچێت ئەوەی هەبووە دۆخێکی کاتی بووبێت.
 
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد: "زۆرجار هاونیشتمانییان سکاڵا دەکەن، کاتێک دەچین بۆ بەدواداچوون، بابەتەکە بەو شێوەیە نییە. 
 
تیمەکانمان لە رێگەی هێڵە گەرمەکانەوە بەردەوامن لە بەدواداچوون و هاونیشتمانییان بۆ هەر سکاڵایەک لەبارەی سەرپێچی لە ژینگەی ناوچەیەک دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: 07501859805 07831239606
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی سەرڕێژبوونی بەنداوی دهۆک. وێنە: هەژار خورشید - رووداو

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: سێ بەنداو ماون سەرڕێژ بن و یەکێکیان سەرڕێژبوونی مسۆگەرە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێ، كۆی ئاوی کۆگاکراوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی 7 ملیار ‏مەتر سێجا. ئاماژە بەوەش دەکات، لە كۆی 25 بەنداوەكە "تەنیا سێ‌ بەنداو ماون سەرڕێژ ‏بن، كە یەکێکیان پڕبوونی مسۆگەرە."