بەهۆی جەنگەوە هەزاران خێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە کۆڵبەرییان دەکرد بێکاربوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە مانگێکە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە. هەرچەندە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کراوەن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ کۆڵبەریی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکراوەتەوە کە بژێوی نزیکەی 10 هەزار خێزانی لەسەرە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە بەرپرسانی ناوچەکە وەریگرتوون، "لە 28ـی شوباتەوە هاتووچۆی کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بووەتە سفر و رێگە بە هیچ کۆڵبەرێک نادرێت کاربکات".
 
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەروازەکەمان بە رووی هاتووچۆی بارزگانی و گەشتیارییدا کراوەیە، بەڵام گەشتیاریی نزیکە لە سفر و کەسانێکی کەم زۆر ناچار نەبن، یان بۆ کاروباری پزیشکی نەبێ ناچنە ئێران".
 
لە سەرەتای حوزەیرانی پارەوە بەشێکی هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێگەیان پێدرا بە فەرمی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە کۆڵبەری بکەن.
 
زیاتر لە 10 هەزار دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان، کارتی کۆڵبەرییان لەلایەن ئێرانەوە پێدراوە و بەشێوەیەکی فەرمی هاتووچۆیان دەکرد. ئەوان لە هەرێمی کوردستانەوە خۆراک، جلوبەرگ و جوانکارییان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەگواستەوە.
 
بە گوتەی لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، هەفتانە زیاتر لە شەش هەزار خێزان بژێوییان لەسەر کۆڵبەری بوو لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە و ئێستا بێکار بوون.
 
دەروازەی حاجی ئۆمەران لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەر بە پارێزگای ورمێ.
 
22ـی شوباتی ئەم ساڵ، خالید جەنگجوو، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە هەشت مانگدا بایی 100 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی سیستمی نوێی کۆڵبەرییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێوە هاوردە کراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆخی کەشوهەوا لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕ لە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە کە 47.5 ملیمەتر بووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ و سبەی، ناوبەناو باران دەبارێ. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران ببارێ.