موقەدەمێکی پێشمەرگە مار پێوەی دەدات و دەمرێت

04-09-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نیشانەکردن پێشمەرگە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

موقەدەمێکی فەرماندەی سپیلکی هێزی پێشمەرگە مار پێوەی دا و بەو هۆیەوە مرد.
 
محەممەد ئاکۆیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4-9-2021 کەسێک بە ناوی رۆستەم سۆفی، تەمەن 42 ساڵان گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی هەریر کە بەهۆی پێوەدانی مار و ژەهراوی بوونی تەندروستیی خراپ بووە، لەوێشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراوە، بەڵام لە رێگە گیانی لە دەستداوە.
 
محەممەد ئاکۆیی ئەوەیشی گوت، تەرمی فەرماندەکەی پێشمەرگە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
 
ئەفسەرەکەی سپیلک دانیشتووی شارۆچکەی هەریر بووە، خێزاندارە و لەدوای خۆی هاوژین و چوار منداڵی جێهێشتووە.
 
پێشمەرگەکە ناوی تەواوی رۆستەم سۆفی ئیبراهیم ـە و لە ساڵی 1973 لە گوندی خرواتان لەدایکبووە، لە ساڵی 2018 کۆلێژی سەربازی لە زاخۆ تەواو دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە