ئاگری شەڕی تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانی بناری چیای مەتین نزیکبووەتەوە

06-09-2022
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئاگری شەڕی تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانی بناری چیای مەتین نزیکبووەتەوە
ئاگری شەڕی تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانی بناری چیای مەتین نزیکبووەتەوە
A+ A-

رووداو - دهۆک

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیاوە ئاگر لە چیای مەتین لە سنووری ئامێدی کەوتووەتەوە. ئاگرەکە زیاتر لە دەوروبەری گوندی گرگاش کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دەیان دۆنم زەویی ناوچەکە سووتاون. بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان، نە خەڵکی گوندەکە و نە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
محەممەد سەرگەلی، ئاژەڵدار بە رووداوی گوت، "پێش 10-15 رۆژ بەردەوام دەڤەری سگێرێ بۆردوومان دەکرا، ئێستا نێوان گوندەکەی ئێمە و [گوندی] بەلاڤە بۆردوومان دەکرێت و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە. هەتا ئاگری شوێنێک دەکوژێتەوە، شوێنێکی دیکە ئاگر دەگرێتەوە. بەرامبەر باخەکەمانیش ئاگری گرتووە."
 
ئاگری شەڕی تورکیا و پەکەکە نزیکبووەتەوە لە گوندەکان، بە تایبەت ئەو گوندانەی دەکەونە بناری چیای مەتین، بەوهۆیەوە بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکان ناچارن ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ بکەن. ئاژەڵدارێکی خەڵکی گوندی گوهەرزێ لە بناری چیای مەتین دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە، بەشێک لە ئاژەڵەکانی هەرزانفرۆش کردووە و هەندێک لە ئاژەڵەکانیشی گواستووەتەوە.
 
ئەحمەد سەعدوڵڵا، موختاری گوندی گوھەرزە و ئاژەڵداریشە، دەڵێت، "20 مەتر لە نزیک شوێنی مانەوەی ئاژەڵەکان بەر بۆردوومان کەوتووە، هەروەها شەوان پەکەکە تەقە دەکات و فڕۆکەش بۆردوومان دەکات."
 
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا، هێڵی کارەبای ناحیەی کانی ماسێ و 15 گوندی سنوورەکە بڕا، بەڵام هەرزوو لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ئامێدی چارەسەر کران.
 
ئارام جەلال، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای قەزای ئامێدی باسی لەوە کرد، "[پچڕانی کارەبای گوندەکان] کێشەیەکی رۆژانەی ئێمەیە. ئاماری مانگی هەشت بۆتان باس دەکەم، تەنیا لە 27،06،02،01-08، هەروەها 04-09ی ئەم مانگەش، هێڵی کارەبای 11 کەی ڤی بەهۆی شەڕەوە پچڕا، جا بەهۆی تەقەیە یان بۆردوومان ئێمە ئەوە نازانین."
 
سێ ساڵە تورکیا هەرجارەو ناوچەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات ئامانج. ساڵی 2020 ناوچەی حەفتانین لە زاخۆ، ساڵی رابردوو ناوچەی کێستە لە دەڤەری کانی ماسێ و ئەمساڵیش دەڤەری زاپ و ئاڤاشین لە سنووری ناحیەی شیلادزێ، هەروەها ئەم چەند رۆژەش چیای گارە کەوتووەتە ژێر مەترسیی ئەو ئامانجە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە، وێنەکە تایبەتە بە رووداو

جارێکی دیکە گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا دواخرا

بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە، دواخرا؛ پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ناردنی فڕۆکەی تایبەت وەرگیراوە.