ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە نووشتە و سیحر و جادوو دەکەن

04-12-2019
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پۆلیس
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

هەردوو وەزارەتی ناوخۆ ‌و ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا پێكەوە كاربكەن بۆ دەستگیركردنی هەموو ئەو كەسانەی "كاری نووشتە، سیحر و جادوو و دەركردنی جن لە لەشی مرۆڤ دەكەن".
 
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان دیاردەی نووشتە، سیحر و جادوو و دەركردنی جن لە لەشی مرۆڤ بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادیكردووە و دەڵێن، "بەپێی بەدواداچوونەكانمان زیانی زۆری بۆ كۆمەڵگە هەبووە". 
 
لە نووسراوەكەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو كارانە لەلایەن هەندێک كەسی بەرژەوەندیخواز و دوور لە بەهای كۆمەڵایەتی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەنجامدەدرێن، بۆیە نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە تاوەكو پێكەوە كاربكەن بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەو كەسانەی ئەو كارانە دەكەن. وەزارەتی ناوخۆش لە رێگەی پۆلیسی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەیی هاوكاریكردنی دەربڕیوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە بنەبڕكردنی دیاردەكانی نووشتە، سیحر و جادوو و دەركردنی جن لە لەشی مرۆڤ یەكێكە لە خاڵەكانی بەرنامەی كاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوڕ و باوکێک لە چەمچەماڵ ئاو چووەتە نێو ماڵیان

یەکێتیی زانایان: ئەگەر زیانت نەکردبێ، حەرامە پارەی قەرەبووی لافاو وەربگریت

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، هاوکاریی خێرخوازان بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بە گرنگ ناودەبات، بەڵام دەڵێت، هەرکەسێک زیانی بەرنەکەوتبێت و قەرەبوو وەربگرێ، "پارەکەی حەرامە".