روونکردنەوەی بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە لەبارەی فرۆشتنی گۆشتی سەگ لە چێشتخانەیەک

04-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر رەتیکردەوە، سەگ لە ناحیەکە سەربڕدرابێت و گۆشتەکەی لە چێشتخانە فرۆشرابێت، دەڵێت" کەسێکمان دەستگیرکردووە گوایە لەسەر داوای جادووگەرێک سەگێکی سەربڕیوە و پارچە پارچەی کردووە بۆ ئەوەی منداڵی ببێت."
 
شەوی دووشەممە، 4-12-2023، تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک گوایە کەسێک لە ناحیەکە گۆشتی سەگی بە خەڵک فرۆشتووە، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شتێکی لەوشێوەیە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام هیچ بنەمایەکی راستی نییە، ئێمە لە چێشتخانەکانمان دڵنیاین و ئەو هەواڵەش بۆ لێدانە لە چێشتخانەکان و کارکردنە سەر رزق و رۆزی خەڵک."
 
بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە سەبارەت بە راستیی رووداوەکە گوتی، "پۆلیس کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خەڵکی سووریایە، دوای ئەوەی سەگێک سەردەبڕێت و هەواڵی لەسەر دەدەرێت، لەلای پۆلیس دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و گوتوویەتی یەکەم جارە ئەو کارە دەکات و ئەو سەگەشی لەسەر داوای جادووگەرێک سەربڕیوە، گوایە بەشێک لە لاشەی سەگەکە بۆ ئەوە بەکاردەهێنێت تاوەکو فاڵی بۆ بگرێتەوە و منداڵی ببێت."
 
بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە، چەند جارێک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەواڵی پێدانی گۆشتی سەگ بۆ خواردن ناڕاستە و گوتی، "بەهەموو جۆرێک دڵنیاین لە سەرچاوەی گۆشتی چێشتخانەکان." گوتیشی، "هیچ لۆژیکی نییە سەگ سەرببڕدرێت بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بدرێتە خەڵک، ئەو هەواڵانە بە تەواوەتی دوورن لە راستییەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.