زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتنەوەی بڕوانامە دەکاتە ئۆنلاین

05-01-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار زانکۆی سەلاحەدین، پڕۆسەی وەرگرتنەوەی بڕوانامە دەکاتە ئۆنلاین و دەرچووان دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزاریی گەیاندنەوە بڕوانامەکانیان لە ماڵەوە وەربگرنەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 05ـی کانوونی دووەمی 2026، کارزان کازم، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ساڵ گۆڕانکاریی نوێ لە شێوازی پێدانی بڕوانامە بە دەرچووان کراوە؛ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بڕوانامەکانیان وەربگرنەوە، دەتوانن لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە زانیارییەکانیان تۆمار بکەن و داوای بڕوانامەکەیان بکەن."
 
سەبارەت بە شێوازی گەیشتنی بڕوانامەکان بەدەست دەرچووان، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆکە گوتی: "دەرچووان دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزاریی گەیاندنەوە داوای بڕوانامەکانیان بکەن و بۆیان دەنێرینەوە، هەروەها ئەگەر خۆشیان بیەوێت، دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن و وەریبگرنەوە."
 
ئەم خزمەتگوزارییە کە بۆ یەکەمجارە لە زانکۆی سەلاحەدین پەیڕەو دەکرێت، تەنیا بۆ دەرچووانی نوێ نییە، بەڵکو وەک کارزان کازم ئاماژەی پێ دا: "ئەم ئۆفەرە دەرچووانی ساڵانی پێشوو و خوێندنی ساڵی 2025-2026ـیش دەگرێتەوە."
 
نرخی گەیاندن بەگوێرەی داواکاری:
 
بروانامە بە نمرە: 50 هەزار دینار
بروانامەی هەڵواسین: 50 هەزار دینار
پشتگیری دەرچوون 20 هەزار دینار
 
زانکۆی سەلاحەدین یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان؛ بەپێی ئامارەکان، ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی دەردەچن و بۆ ئەمساڵی خوێندنیش زیاتر لە 26 هەزار خوێندکار لە زانکۆکە دەخوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو پارێزگایانە مۆڵەتی ژمارە کاتی بە ئۆتۆمبێلەکان نادەن

بەغدا بڕیارێکی نوێ دژی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکردووە کە ژمارەی کاتیی هەرێمی کوردستانیان پێوەیە و لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە دەسووڕێنەوە. بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی کوردستان گومرگ کراون، لە عێراقیش دووبارە گومرگ بکرێنەوە.