ژمارەیەک هاونیشتمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری حاجی ئۆمەران ماونەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی جەنگەوە، ژمارەیەک لە هاونیشتمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران - تەمرچییان گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوونی بەرپرسان دەکەن بۆ تێپەڕبوونیان لە سنوور.
 
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دەگوترێت بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-03-2026 تۆمارکراوە، دەردەکەوێت کە ژمارەیەک هاونیشتمانی لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران - تەمرچیان ماونەتەوە و داوا لە بەرپرسانی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن رێگەیەک بۆ گەڕانەوەیان بدۆزنەوە.
 
لە گرتەڤیدیۆکەدا دیارە هاونیشتمانییەکان لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە لە بەردەم دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران گیریان خواردووە و ناتوانن بپەڕنەوە ئەو دیوی سنوور.
 
 
لە دوای جەنگەکەوە، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانیی لەنێوان دەروازەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئێرانەوە راگیراون، لەوانە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر و پەروێزخان لە پارێزگای سلێمانی.
 
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە، هێرشێکی هاوبەشی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران دەستیپێکردووە. ئەم هێرشانە تەنیا بنکە سەربازییەکانیان نەکردووەتە ئامانج، بەڵکو بوونەتە هۆی کوژرانی چەندین بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی لەنێویاندا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
 
لەبەرامبەردا سوپای پاسداران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە