درۆنێک لە باخچەی ماڵێکی شەقڵاوە کەوتە خوارەوە

05-03-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
درۆنێک لە باخچەیەکی قەزای شەقڵاوە لە سنووری هەولێر کەوتە خوارەوە، بێ ئەوەی زیانی هەبێت.
 
پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، سوارە ئەکرەم، قایمقامی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ درۆنێک لە باخچەی ماڵێک لە شەقڵاوە کەوتە خوارەوە".
 
قایمقامی شەقڵاوە گوتیشی: "کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆنە هیچ زیانێکی نەبووە".
 
چەند رۆژێکە لەسەریەک بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و زۆربەیان سنووری پارێزگای هەولێر دەگرنەوە.
 
گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) بەرپرسیارێتیی خۆیان لە بەشێکی زۆری هێرشەکان راگەیاندووە.
 
کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش رایگەیاندووە، چەندین جار هێرشی کردوەتە سەر هەرێمی کوردستان. 
 
زۆربەی ئەو هێرشە درۆنییانە لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە تێکدەشکێندرێن و دوور لەو ئامانجە دەکەونەوە کە بۆیان ئاراستە کراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تێکشکاندنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر.

هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی "ورد و زانستی" لەسەر زیانەکانی جەنگ دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

دوای وەستانی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە هەڵسەنگاندنی زیانە ژینگەییەکانی ئەو جەنگە دەکەن کە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە. بەرپرسێکی ژینگەییش دەڵێت: "دەمانەوێت بە وردی و زانستی لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکان لەسەر خاک، ئاو و هەوا بکەین و بیدەینە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."