شاری سنە بۆردوومان دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر پێگە و بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە دەستپێکردووە و سێ شوێن لە شارەکە بۆردوومان کران.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، چەندین شوێن لە گەرەکەکانی دۆشان و سەعدیی شاری سنە و گوندی قار-ی نزیک لە شارەکە کرانە ئامانج.
 
بەپێی زانیارییەکان، بنکەی ئیمام عەلیی سوپای پاسداران لە گەرەکی دۆشان و بنکەی پۆلیس لە گەرەکی سەعدی بۆردوومان کراون. هەروەها لە گوندی قاریش بنکەیەکی سەر بە سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج.
 

 

 

هەروەها بنکەی بەیتولموقەدەسی سەر بە سوپای پاسداران لە ناوەندی شاری سنە بە خەستی بۆردوومان کراوە.
 
تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەکان نییە.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکان ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی: پێویستە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە دەسەڵاتە شەرعییەکان بکەین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە سایەی راپەڕین و خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان"، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان خاوەنی دەسەڵاتە شەرعییەکانە و "پێویستە بە هەموو شێوەیەک پارێزگارییان لێبکەین".