نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی و ئاشتی دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینەوە دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان "نابێته‌ بەشێک لە هیچ ململانێ و پەرەسەندنێکی سەربازی کە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگەیێنێت".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-03-2025، 35ـەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستانە. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کوردستانییان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەم. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی راپەڕین و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرم".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی گەلی کوردستان بوو له‌ رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری و هەنگاونان بەرەو ئازادی و سەرفرازی".
 
نێچیرڤان بارزانی یادی راپەڕین بە بارودۆخی ئێستا دەبەستێتەوە و دەڵێت، "ئەم یادە پیرۆزە لە کاتێکدایە ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا تێده‌پەڕێت. پەرەسەندنی گرژییەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێکان، بەرپرسیاريه‌تییەکی گەورە دەخەنە سەر شانی هەموومان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان "وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکیی ئارامی و ئاشتی دەبێت و نابێته‌ بەشێک لە هیچ ململانێ و پەرەسەندنێکی سەربازی کە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگێیەنێت"
 
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەش دەدات، "پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتە دەستوورییەکانمان، تەنیا بە یەکڕیزی، تەبایی و بەرپرسیاريه‌تیی هاوبەشی نيشتمانيى هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەبێت".
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئاداری ١٩٩١ دەکەینەوە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کوردستانییان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەم. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرم.
 
ڕاپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی گەلی کوردستان بوو له‌ ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری و هەنگاونان بەرەو ئازادی و سەرفرازی. ئەم یادە پیرۆزە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا تێده‌پەڕێت. پەرەسەندنی گرژییەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێکان، بەرپرسیاريه‌تییەکی گەورە دەخەنە سەر شانی هەموومان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
 
لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکیی ئارامی و ئاشتی دەبێت و نابێته‌ بەشێک لە هیچ ململانێ و پەرەسەندنێکی سەربازی کە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگەیەنێت. پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتە دەستوورییەکانمان، تەنیا بە یەکڕیزی، تەبایی و بەرپرسیاريه‌تیی هاوبەشی نيشتمانيى هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەبێت.
 
با ئەم یادە هاندەرمان بێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی. وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان ئەوەیە کە پێکەوە و دەست لەناو دەست؛ کار بکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان.
 
سڵاو لە یادى ڕاپەڕین.
ئارامی و سەقامگیری بۆ کوردستان.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/٥
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی: پێویستە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە دەسەڵاتە شەرعییەکان بکەین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە سایەی راپەڕین و خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان"، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان خاوەنی دەسەڵاتە شەرعییەکانە و "پێویستە بە هەموو شێوەیەک پارێزگارییان لێبکەین".