درۆنێکی تورکیا شارۆچکەیەکی لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردوومانکرد

05-04-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

درۆنێکی تورکیا شارۆچکەی زرگانی لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردوومانکرد، بەپێی زانیارییەکان سێ هاونیشتمانی برینداربوون.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 4.4.2022 درۆنێکی تورکیا شارۆچکەی زرگانی لە باکووری شاری تلتەمر بۆردوومانکردووە و ناوەندەی ئاسایشی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ هاونیشتمانی برینداربوون.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو درەنگی شەوی دووشەممە، درۆنێکی دیکەی تورکیا بە ئاسمانی گوندی ئەسەدییەدا سووڕاوەتەوە و شەش بۆمبی خستووەتە خوارەوە، بەڵام تەنیا زیانی ماددییان هەبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.