رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی ئاداری هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکەن.
وەزارەتی دارایی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5-4-2024، خشتەکەی بڵاوکردەوە
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایدا هاتووە، "رۆژی شەممە 6-4-2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئادار دەکرێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت".
دەشڵێت، "ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لە کاتی دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە هاتنی تەمویلەکە، گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ