28 تووشبووی دیکەی تالاسیمیا بۆ چارەسەر نێردرانە دەرەوە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کاروانی پێنجەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسک نێردرانە دەرەوە
 
رۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاروانی پێنجەمی نەخۆشان کە پێکهاتبوون لە؛ 28 تووشبووی تالاسیمیا، بەخشەران و هاوەڵەکانیان دوای پشکنین، ئامادەکاریی پزیشکی و رێکارە زانستییەکان، رەوانەی دەرەوە کران.
 
تەواوی خەرجییەکانی چوون، گەڕانەوە، مانەوە، پشکنین، نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکراوە. وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە  ناردنی 140 تووشبووی تالاسیمیا دەگرێتەوە بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەن متمانەی نێودەوڵەتی (JCI)"  راشیگەیاند: "نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ ئەو نەخۆشانەی بەخشەریان هەیە و ئەوانەشی بەخشەریان نییە، تەرخانکراوە".
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، تاوەکو ئێستا 220 کەس رەوانەی دەرەوە کراون و لە رۆژانی داهاتووشدا کاروانی شەشەمی تووشبووان و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن؛ هەروەها ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان دوای مانەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە 100 رۆژ لەژێر چارەسەردا، گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی ئامارەکان سێ هەزار و 600 تووشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان هەن، لەو ژمارەیە هەزار و 196 تووشبوویان لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆن و مووشەک. وێنە: رووداو

37ـەمین رۆژی جەنگ؛ هەرێمی کوردستان بە 650 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری

بەگوێرەی نوێترین ئاماری تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژانە تۆماری دەکات، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 650 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری.