رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری پێکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 5-4-2026 لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گشت کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە و هیوای خواستووە، جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکە.
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/5
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ