توركیا سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان و تۆپباران دەكات

05-07-2022
ناسر عەلی
دانیشتوویەکی گوندی سەرگەلێ بۆ رووداو: بەهۆی شەڕەوە نەمانتوانیوە بخەوین.
دانیشتوویەکی گوندی سەرگەلێ بۆ رووداو: بەهۆی شەڕەوە نەمانتوانیوە بخەوین.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانەکانی تورکیا، سنووری قەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد و گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانیش وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە. دانیشتوویەکی گوندی سەرگەلێ دەڵێ: بەهۆی شەڕەوە نەمانتوانیوە بخەوین.
 
بەیانی رۆژی سێشەممە 5-7-2022 فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانەکانی تورکیا، نزیکەی 10 کاژێر بە بەردەوامی دەوروبەری گوندەکانی سگێری و کانی-یان بۆردوومانکرد و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بە چەکی دۆشکە تەقەیان لە فڕۆکە تورکییەکان کرد.
 
رەمزی سەرگەلێی، دانیشتووی گوندی سەرگەلێ بە رووداوی گوت: کاژێر 4:00ی ئێوارەی دوێنێ، تورکیا بە فڕۆکە دەستی بە بۆردوومانکرد و دواتر لە نیوەشەودا دەستی بە تۆپبارانی سنوورەکە کرد کە نزیکەی 10 کاژێری خایاند و تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ بەردەوامبوون.
 
ئەو شوێنەی کە بووە چەقی شەڕ و بۆردوومان، ناوچەیەکی ئاوەدان نییە، بەڵام زۆر نزیکبووە لە گوندەکانی سەرگەلێ، گوانی، بەرچی، کانی و چەند گوندێکی دیکە. ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک دەڵێ: بەهۆی نزیکی لە ناوەندی شاری ئامێدی، دانیشتووانی شارەکە دەنگی بۆردوومان و تەقەیان بیستووە و دانیشتووانی ئەو گوندانەشی کە نزیکی شەڕ و بۆردوومانەکە بوون، خانووەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی چۆڵکردووە.
 
رەمزی، دانیشتووی گوندی سەرگەلێیە. لەبارەی هێرشەکانەوە بۆ سنووری گوندەکەی بە رووداوی گوت: نزیکەی دوو ساڵە سوپای تورکیا سنووری گوندەکەمانی کردووەتە ئامانج و لە دوو هەفتەی رابردووشدا هێرشەکانی لەو سنوورە چڕتر کردووەتەوە و لە دوێنێوە نزیکەی 100 تۆپ بەو سنوورەوە نراون.
 
وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە سنووری گوندەکانی سگێری و بناری چیای مەتینی گرتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دەنگی بۆردوومانەکان خەڵکی هەراسانکردووە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوی چڕنووک - قوفڵ لە باشووری کوردستان دەستپێکرد.  
 
ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشین لە باشووری کوردستان دەگرێتەوە و بە گوتەی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە هێرشەکانیان ئەنجامدەدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.