سبەی زیاتر لە 115 هەزار قوتابی پۆلی 12 دوایین تاقیکردنەوە دەکەن

05-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەیانی زیاتر لە 115 هەزار قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی دواین تاقیکردنەوە دەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "زیاتر لە 26 هەزاریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، ئەم ساڵ پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو".
 
رۆژی شەممە، 5ـی تەممووزی 2025، نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە یەکی حوزیرانەوە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بڕیارە سبەی یەکشەممە دوایین تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ زانستی فیزیا و وێژەیی بۆ جوگرافیا بکرێت".
 
بە گوتەی نەژاد عەبدوڵڵا "ئەوانەی گزییان کردووە، هەموویان رێکاریان بەرامبەر گیراوەتەبەر، لە هەموو وانەکان کەوتوون و خولی دووەم دووبارە تاقیکردنەوە دەکەن".
 
ئەم ساڵ زیاتر لە 115 هەزار قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "26 هەزار و 215 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمیان کرد".
 
لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم نەژاد عەبدوڵڵا گوتی: "جارێ خشتەی تاقیکردنەوەکان رانەگەیێندراوە، بەڵام بڕیارە 23-8-2025 بێت".
 
1-6-2025، تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە دوو هەزار و 17 هۆڵ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.