وەزارەتى خوێندنى باڵا: کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کەمکرایەوە

05-10-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا داشکاندنی کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کەمبکاتەوە.
 
بەگوێرەی بڕیارەکە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان (پارالێڵ - ئێواران) بە رێژەی 45%؛ داشکاندنی کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە رێژەی 10% بۆ 20% بەپێی رانکی زانکۆکان دەبێت. 
 
زانکۆ حکومییەکان 
 
داشکاندنى رێژەى 45% لە کرێى خوێندنى پارالێڵ و ئێوارانى گشت قۆناخەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگەکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023.)
 
زانکۆ تایبەتەکان
 
کەمکردنەوەى کرێى خوێندن بەپێى ئەنجامەکانى ریزبەندى نیشتمانیى زانکۆکانى هەرێمی کوردستان دەبێت بەم شێوەیە:
 
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بە رێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
 
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بە رێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
 
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بە رێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

 

- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بە رێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە. 
 
 عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامانجی بڕیارەکەوە بە رووداوی گوت، "بۆ لەبەرچاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و رەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانە." دەشڵێت، "ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان." 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروێنەی گەنم. وێنە: Reuters

جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە؛ لە 4ـی 1ـەوە ناوی خۆتان تۆماربکەن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پلانی ساڵانەی خۆی بۆ تۆمارکردنی زانیاریی ئەو جووتیارانە دەستپێدەکات کە گەنمیان چاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێ، هەر جووتیارێک ناوی تۆمارنەکرێ، بۆ وەرزی داهاتوو گەنمەکەی لێ وەرناگیرێ.