ئەندامێکی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

05-11-2020
سیروان عەباس
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
مەلا تاهیر خۆراسانی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
 
مەلا مەزهەر خۆراسانی، کوڕی مەلا تاهیر خۆراسانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند رۆژێک بوو باوکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبوو و تەندروستیی ناجێگیر بوو، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
 
مەلا تاهیر خۆراسانی، ساڵی 1947 لەدایکبووە و باوکی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە باشووری کوردستان. مۆڵەتی مەلایەتی لای مەلا باقری بالک وەرگرتووە.شێخ عوسمان نەقشبەندی مەندیلی مەلایەتی بۆ پێچاوەتەوە. 
 
مەلا تاهیر خۆراسانی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە