کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات: هاوشێوەی تاوەری خەلیفە لە هەولێر دروست دەکەین

05-11-2023
ئیماراتییەکان لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن
ئیماراتییەکان لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن
نیشانەکردن هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە ماوەی 50 ساڵدا لە بیابانێکی کاکی بە کاکییەوە بووە یەکێک لە شارە پڕ لە باڵەخانە هەوربڕەکانی جیهان. ئێستا ئیماراتییەکان لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن و بەنیازن تاوەرێکی وەکو بورجی خەلیفە لە هەولێر دروست بکەن.
 
ئەو وڵاتە لە ساڵی 1971 لەسەر دەستی زاید بن سوڵتان ئال نەهیان دامەزرا، بەڵام ئەمڕۆ یەکێکە لە ناوەندە گەشتیاری و بازرگانییەکانی جیهان. لە نێویاندا دوبەی سەرسورهێنەر، بەگوێرەی ماڵپەڕی تریپ، دوبەی سەرنجڕاکێشترین شاری جیهانە لە 2023دا.
 
ئەمڕۆ ئەم ئیماراتە دەستی وەبەرهێنانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێکەڵکردووە و بە نیازن، تاوەرێکی هاوشێوەی بورجی خەلیفە لە هەولێر دروست بکەن.
 
ئەحمەد زاهرى، کۆنسوڵى ئیماراتى یەکگرتووی عەرەبی لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "پلان هەیە، ژمارەیەک کۆمپانیای ئیمارات هەن رۆڵیان دەبێت لە گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، دروستکردنی ژمارەیەک هۆتێل لەنێویاندا هۆتێل رۆتانا. ئیمارات لە یەکەمین وەبەرهێنەرەکانی کەرتی گەشتیارییە لە هەرێمی کوردستان کە سێ بۆ چوار هۆتێلی دروستکردووە لە سلێمانی و هەولێر و پشتیوان بەخوا لەداهاتووشدا لە دهۆک،  بەدڵنیاییەوە ئەزموونەکانی ئیمارات لە بەهێزکردنی ئەو ئەزموونە پێشەنگە رۆڵیان دەبێت، بیرۆکەی زۆر هەن، لەنێویاندا بونیادنانی شاری نیشتەجێبوون، پڕۆژەیەکی ئیماراتیی تەواو هەیە کە تاوەرێکی نزیک لە شێوەی تاوەری خەلیفەوە دروستدەکرێت."
 
ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین وەبەرهێنانى لە هەرێمى کوردستان کردووە. 150 کۆمپانیاى ئیماراتى لە هەرێمى کوردستان هەن، لە بوارەکانی نەوت و گاز و کشتوکاڵەوە کاردەکەن.
 
هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی ئیمارات ببینێت کە ساڵانە زیاتر لە 14 ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
 
بەگوتەی کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات، ئەگەر هاوشێوەی بورجی خەلیفە لە هەولێر درووستبکرێت، بێگومان بە هەمان قەبارە نابێت، بەڵام ژمارەیەک شوێنی نیشتەجێبوونی تێدا دەبێت و رۆڵی دەبێت لە "هەستانەوەیەکی ئاوەدانی گەورە" و بەرزکردنەوەی نرخی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان.
 
ئەحمەد زاهرى، کۆنسوڵى ئیماراتى یەکگرتووی عەرەبی لە هەرێمى کوردستان باسی لەوەشکرد، "پلان هەیە بۆ ئەوەی کەرتی گەشتیاری لە نێوان 25 بۆ 30٪ـی داهاتەکانی بودجەی هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت، هەموو ئەو بابەتانە بەدڵنیاییەوە رۆڵیان دەبێت، بێگومان فاکتەری ژینگەش رۆڵی هەیە، ژینگەی هەرێمی کوردستان بە چیا و دیمەنە سرووشتییەکانی، هەموویان رۆڵیان لە هەستانەوەی کەرتی گەشتیاری دەبێت."
 
ئەو حەوت میرنشینەی کە لە ساڵی 1971 بەناوی میرنشینە عەربییە یەکگرتووەکان یەکیان گرت؛ دوای 52 ساڵ، بۆ یەکێک لە قەرەباڵخترین وڵاتەکانی جیهان گۆڕدراوە. بە رووبەرە 82 هەزار کیلۆمەتر دووجاکەی و کەمێک سەرووی ملیۆنێك لە دانیشتووانە رەسەنەکانی؛ لە پلە یەکەمەکانی جیهان دێت لە رووی باشی و تۆکمەی دامەزراوە گەشتیارەکانی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن