ئاسیاسێڵ 125 ملیۆن دینار بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان دەبەخشێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، 125 ملیۆن دیناری بەخشییە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان.

بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمپانیاکە، کە 13ـی ئایاری 2026 بڵاوکراوتەوە، بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکراوەتە سەر (ماڵی عێراقی بۆ داهێنان) لە بەغدا و (نەخۆشخانەی هیوا) بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی.
 
ئاسیاسێڵ دەڵێت، بۆ هەر لایەنێکیان بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخانکراوە، ئەمەش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکە لە خزمەتکردنی منداڵان و نەخۆشاندا.
 
ئاسیاسێڵ باس لەوە دەکات، لە هەفتەی رابردوودا، شاندێکی کۆمپانیاکە دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەکە لە بەغدا و سلێمانی کردووە و تێیدا بەخشینەکەیان رادەستکردن، وەک دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییە مرۆییانەی کاریگەرییان لەسەر ژیانی کۆمەڵگە هەیە.
 
فارووق مستەفا رەسوول، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە رۆڵی ئێمە تەنیا کورت نابێتەوە بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگە و وەستان شانبەشانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی پێویستیان بە هاوکارییە."
 
ئاسیاسێڵ، دابینکاری سەرەکیی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و دیجیتاڵییە لە عێراق و ژمارەی بەشداربووانی زیاتر لە 20 ملیۆن کەسە. ئاسیاسێڵ وەک یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل لە عێراق ناسراوە تۆڕەکەشی زیاتر لە 99.06٪ـی دانیشتووانی عێراق دەگرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە. وێنە: پەیجی فەیسبووکی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

(کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی) لە ئامەد؛ هاوسەرۆکی دەم پارتی بانگەوازی بۆ دادپەروەری کرد

ئێوارەی دوێنێ (کۆڕبەندی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئازادی) بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسییەکان، شاندە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان دەستی پێکرد