رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رۆژی رابردوودا، پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆی پارێزگای ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 04-12-2025، هاونیشتمانییەک بە ناوی شۆڕش سەرڕووت، خەڵکی گوندی نەڵیوانی سەر بە شنۆی پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.
هاوکات حەسەن شادیخواز، خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شارەکە، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی بردراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
دەستگیرکردنی ئەو دوو هاونیشتمانییە لەکاتێکدایە کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 3ـی کانوونی یەکەم، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی شارەکە بە ناوەکانی ئیسماعیل سەید مەحموودیان، هێرش پەرنیا و شوانە ئیبراهیمی دەستگیر کراون.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن یان شوێنی راگرتنی ئەو پێنج هاونیشتمانییە بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ