سبەی لە سلێمانی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

06-01-2026
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، رێکارەکانی خەرجکردنی نزیکەی 10 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران تەواو بووە و سبەی چوارشەممە لە رێگەی بانکی بابانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاراندا نەماوە؛ 9 ملیار و 700 ملیۆن دینار گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکیمان و سبەی (چوارشەممە) جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەتوانن سەردانی بانکی بابان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان."
 
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی روونی کردەوە، چەکی پارەکە لە 25ـی مانگی رابردوو (کانوونی یەکەمی 2025) لە بەغداوە گەیشتووە، بەڵام بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و رێکارە ژمێریارییەکانی بانکەکان دابەشکردنەکە دواکەوتووە.
 
نەسرین ئەحمەد گوتی: "ساڵانە لە یەکەم رۆژی دەوامدا، بانکەکان سەرقاڵی وردبینی و رێکخستنەوەی ژمێریارییەکانی خۆیانن و هیچ مامەڵەیەکی دەرەکی ناکەن، بەڵام ئەمڕۆ پارەکە لە بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی گواستراوەتەوە بۆ بانکی بابان و هەموو ئامادەکارییەک کراوە."
 
بەپێی ئامارەکانی سایلۆی سلێمانی، سەرەڕای خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا 81 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی سنوورەکە لای بەغدا ماوە و هێشتا خەرج نەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو پارێزگایانە مۆڵەتی ژمارە کاتی بە ئۆتۆمبێلەکان نادەن

بەغدا بڕیارێکی نوێ دژی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکردووە کە ژمارەی کاتیی هەرێمی کوردستانیان پێوەیە و لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە دەسووڕێنەوە. بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی کوردستان گومرگ کراون، لە عێراقیش دووبارە گومرگ بکرێنەوە.