داخستنی نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

06-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان
نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان نووسینگەی رووداوی داخست، تۆڕی میدیایی رووداویش بڕیارەکە بە "تاوان" لە دژی ئازادیی کاریی میدیایی ناو دەبات.

تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی داخستنی نووسینگەکەی لە رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیێنێت، "بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تاوانە. ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە. رووداو بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و بەگوێرەی یاساکان لە هەموو شوێنێک کار دەکات. هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ ئەم بڕیارە نییە. رووداو کێشەکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی گواستووەتەوە و گەیاندوویەتیە بەرپرسانی بەڕێوەبەری خۆسەر".

رووداو رووماڵی هێرشەکانی سەر کۆبانێ، عەفرین و سەرێکانی کردووە و دەنگی ئەو خێزانانەی گەیاندووە کە منداڵەکانیان رفێندراون، هەروەها رووماڵی هێرشەکانی چەکدارانی داعشی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.

رۆژی شەممە 5ی شوباتی 2022 فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لە راگەیێندراوێکدا بڕیاری راوەستاندنی کارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانی کارکردن و مۆڵەتەکانی ئەرکی رۆژنامەگەری کە دراون بە تۆڕەکە و کارمەندانی تۆڕەکە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریای دا.

راگرتنی کارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی لێکەوتەوە. دەستەی یاسایی کوردی دەڵێت، "بڕیاری راگرتنی کاری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان سەرکۆنە دەکەین و بە پێشێلکردنی کاری رۆژنامەڤانی و راگەیاندنی دەزانین، داوا لە بەڕێوەبەریی خۆسەر دەکەین بڕیارەکەی بکشێنێتەوە".

15-1-2014 لەنێوان قامیشلۆ و تل کۆچەر، فەرهاد حەمۆ پەیامنێری رووداو لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێندرا و تاوەکو ئەمڕۆش چارەنووسی نادیارە.

تاوەکو ئێستا شەش جار بە بۆمبی مۆلۆتۆف و بەرد و دار هێرش كراوەتە سەر نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان. هەروەها تاوەکو ئێستا دوو پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان دەرکراون، جیاواز لەوانە، هێرش کراوەتە سەر کارمەندانی رووداو و لێیاندراوە، هەڕەشەی کوشتن لە هەموو کارمەندانی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان کراوە.

7ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو ئاسایشی بەڕێوەبەریی خۆسەر هەڵیکوتایە سەر نووسینگەی رووداو و هەموو کارمەندەکانی دەستگیرکرد. هەروەها 04-08-2015 بڕیاری قەدەخەکردنی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان درا و تاوەکو 20-3-2018 بەردەوامیی هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە، وێنەکە تایبەتە بە رووداو

جارێکی دیکە گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا دواخرا

بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە، دواخرا؛ پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ناردنی فڕۆکەی تایبەت وەرگیراوە.